لە خولى نایابى تۆپى پێى عێراق یانەى هەولێر تووشى یەكەم دۆڕاندن هات
نوشته شده توسط : Honar Pirani

لە خولى نایابى تۆپى پێى عێراق یانەى هەولێر تووشى یەكەم دۆڕاندن هات

ئاكا نيوز: لە درێژەى یارییەكانى گەڕى چواردەیەمى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق یانەى هەولێر لە یاریگەى سلێمانى مێوانداریى یانەى جەوییەى كرد و بەگۆڵێكى بىَ بەرامبەر دۆڕا.یانەى جەوییە لەسەرەتاى گێمى یەكەمى یارییەكەدا كە لە كەشێكى باراناویدا بەڕێوە چوو، بەهێرشكردن دەستى پىَ كرد تا لە خولەكى 10دا یاریزان ئەمجەد ڕازى بەلێدانى سەر گۆڵى یەكەمى بۆ یانەى مێوان تۆماركرد، دواى ئەو گۆڵە یانەى هەولێر دەستى بەهێرشكردن كرد بەلاَم بەهۆى پەلەكردنى یاریزانەكانییەوە نەیتوانى گۆڵ تۆمار بكات، بەتایبەتى ئەو هێرشەى یاریزان هەڵگورد مەلامحەمەد كاتێك بەتەنیا لەگەڵ نوور سەبرى گۆڵپارێزى یانەى جەوییە مایەوە، نەیتوانى گۆڵ تۆمار بكات و ئەو گێمە بەو ئەنجامە بەكۆتا هات.یاریزانانى یانەى هەولێر لە گێمى دووەمدا بەمەبەستى تۆماركردنى گۆڵى بەرامبەر هێرشەكانیان زیاتر كرد، بەلاَم لێهاتووییى نوور سەبریى گۆڵپارێز و بەهێزیى هێڵى بەرگریى یانەى جەوییە ڕێگر بوون لە بەردەم تۆماركردنى گۆڵ و دواى 4 خولەك لە كاتى زیادكراو ناوبژیوان فیكەى كۆتاى یارییەكەى لێدا و یارییەكەش بەگۆڵێكى بىَ بەرامبەر لە بەرژەوەندیى یانەى جەوییە بەكۆتا هات.
ڕافد بەدرەدین كاپتنى یانەى هەولێر لەبارەى یارییەكەوە بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند “كەشوهەوا باراناوییەكە ڕێگر بوو لە بەردەم پیشاندانى ئاستى ڕاستەقینەى خۆمان و ئەمە یەكەم یارییە لەخولەكەدا كە تیپەكەمان باش یارى نەكرد، هەروەها یەكەم یاریشە لە خولەكەدا كە گۆڵمان لىَ دەكرىَ، لە یارییەكانى داهاتوودا هەوڵى زیاتر دەدەین”.هەروەها جاسم غولام یاریزانى یانەى جەوییە بە(ئاكانیوز)ى گوت “ئەمڕۆ توانیمان لەیانەى هەولێرى پێشەنگ ببەینەوە كە یەكەم دۆڕاندنى بوو لەخولەكەدا، بۆیە دڵنیاین لەیاریى گەڕانەوەماندا لەسەر یاریگەى خۆمان سەركەوتنمان بەسەر یانەى هەولێر دووبارە دەكەینەوە.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1355
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست